عەلی ساڵحی، داواکاری گشتیی تاران، ئەمڕۆ شەممە، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە دەکەن.
ناوبراو بە توندی هێرشی کردە سەر تڕەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا و لێدوانەکانی دەربارەی ئەم بابەتە بە "بێبنەما" و "قسەی پووچ" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە "تڕەمپ هەمیشە قسەی بێبنەما و پووچ دەکات" و نابێت وەک سەرچاوەیەک بۆ هەواڵەکان سەیر بکرێت.
ساڵحی جەختی کردەوە کە پڕۆسە قەزاییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕێکارە قەزاییەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ گۆڕانکارییەک لە بڕیارەکاندا نەکراوە.
ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ ئێوارەی دوێنێ ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی ٨٠٠ خۆپێشاندەر ڕاگیراون. بەڵام دەسەڵاتی قەزایی ڕژیمی ئێران دەڵێ سوورە لەسەر جێبەجێکردنی حوکمەکان.