بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی «بەفرەوان»ی شاری مەهاباد.
لەو هێرشەدا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی مەنسوور عەباسی، ئەحەد خەیری و واحید خەیری (دوو برای یەکتر) دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەکراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسیان بێ ئاکام بووە.