لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمەریکا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هۆشداری دا کە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات و ڕێگە بە مانەوەی ڕژێمی ئێران بدات، ئەوا "کارەساتێکی گەورە" ڕوودەدات.
ناوبراو ئاماژەی بەوش کردکە" ئەمە مانای ئەوەیە کە ناتوانرێت پشت بە ئەمریکا ببەسترێت، واتە جیهانی ڕۆژئاوا تەنها قسەی بێمانا دەکات، تەنها كارێكی دەیكەن قسەکردنە و كاتێك پێویست بێ هیچ ناکەن.
سیناتۆر گراهام بەم قسانە بە شێوەیەکی کاریگەر بە ترامپ و ئیدارەکەی هۆشداری دا کە هێورکردنەوە یان دواکەوتن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، ئیعتباری ئەمریکا و ڕۆژئاوا ناهێڵێت و ڕێژیم بوێرتر دەكات.