سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگای ئەرکانی گشتیی سوپای سووریا و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق کردە ئامانج.
، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی گرژییەکان لە باشووری سووریا، بەتایبەتی لە پارێزگای سوەیدا، هۆشداریدا رایگەیااند "دەبێت حکومەتی سووریا دەستبەرداری دروزەکانی سوەیدا بێت و هێزەکانی لەم ناوچەیە بکشێنێتەوە".
کاتز لە بەیاننامەیەکدا گوتی: کۆمەڵگەی دروزەکانی سووریا بە تەنیا جێناهێڵین، دەبێت ڕێژیمی سووریا بزانێت کە بەردەوامیی ئامادەبوونی سەربازی لە سوەیدا لەگەڵ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.