بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران و ئێوارەی ڕۆژی شەممەش ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ ئەم ھەوڵە درێژە پێدا.
بە وتەی بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل، هەرچەندە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، ڕەنگە تاران لە سەرەتادا ڕۆژانە دەیان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، بەڵام بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی سوپای ئەو وڵاتە، ژمارەی ئەو مووشەکانە ھاوشێوەی جەنگی پێشوو وردە وردە کەمدەبێتەوە.