بەپێی ڕاپۆرتی ئاکسیۆس، پنتاگۆن خەریكی تاوتوێ و ئامادەكاریی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان بە ئامانجی ‘لێدانی کۆتایی’ لە کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان دایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پلانەکە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی گرینگی وڵات، لەوانە وێستگەکانی کارەبا، ڕێكخراوی دەنگ و ڕەنگ، فڕۆکەخانە گەورەکان، پاڵاوگەکانی نەوت و ناوەندەکانی دابەشکردن، هەروەها دامەزراوەی گاز و تۆڕەکانی دابەشکردن.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، ئەم بژاردەیە وەک یەکێک لەو سیناریۆیانەی لەسەر مێز لە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕەکە دادەنرێت و هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی ڕانەگەیەندراوە.
ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێرشێکی لەو شێوەیە دەتوانێت کاریگەریی بەرفراوانی لەسەر ژێرخانی گرینگی وڵات و بارودۆخی ناوخۆیی هەبێت و بە بەشێک لە ستراتیژیی زۆرترین فشاری سەربازی دادەنرێت.