وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی لە "ناوچەی پارێزراو" لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمەریکاش داوا بکات.
ئیسرائیل کاتز ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکدا لە تەلئەڤیڤ ڕایگەیاند نزیکەی ٢٠٠ هەزار دانیشتووی لوبنانی ناگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە چۆڵیان کردووە.
کاتز ئاماژەی بەوەشکرد ناوچەکە هیچ دانیشتوویەک و هیچ تیرۆریستێکی تێدا نییە، لە ماوەی ڕابردوودا تەقەمەنی لە ناوچە ئەمنییەکان دانرابوو کە دانیشتووانی مەدەنیشی تێدا بوو و هێرش دەکرا سەر سەربازەکان، ئێمە ڕێگە نادەین ئەوە دووبارە ببێتەوە.