بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "داریوش ڕەحیمی" و ناوبراویان بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە.
بەپێی گێڕانەوەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەی ناوبراو، ئەو هێزانە بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری نیشانی خاوەنماڵ بدەن، چوونەتە نێو ماڵەکەوە و دوای پشکنینی وردی کەلوپەلەکانیان، مۆبایلی کەسیی داریوش ڕەحیمی و هاوژینەکەشیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی کات، تا ئەم ساتەش هۆکاری سەرەکیی دەستبەسەرکردنی ناوبراو و ئەو شوێنەی کە بۆی گوازراوەتەوە، نادیارە. بنەماڵەکەی نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە چارەنووسی ناوبراو دەربڕیوە و هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تەندروستی یان بارودۆخی دەستبەسەرکردنەکەی لە بەردەستدا نییە.