بەبۆنەی یەکگرتنەوەی "پارتی سەربەخۆیی کوردستان" و "بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان"، پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، ئەندامان و سەرجەم تێکۆشەرانی هەردوولایەن کرد .ئەمەش دەقی بروسکەی پیرۆزباییەکەیە.
بۆ/ بەڕێزان سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
بەبۆنەی یەکگرتنەوەی "پارتی سەربەخۆیی کوردستان" و "بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان"، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی، ئەندامان و سەرجەم تێکۆشەرانی هەردوو لایەن دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە. ئەم یەکگرتنەوەیە هەنگاوێکی مەزن و پڕبایەخە لەپێناو یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازی کورددا، کە دەبێتە مایەی بەهێزترکردن و دەنگدانەوەی زیاتری خەباتی سەربەخۆییخوازیی کوردستان. لەم سەردەمەدا کە کوردستان و نەتەوەکەمان لە هەموو بەشەکاندا ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ و تەگەرە و ئاڵنگاری دەبنەوە، تەبایی و یەکگرتوویی نێوان هێز و لایەنەکان پێویستییەکی هەنووکەیی و سەرەکییە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزی سەربەخۆیی و سەرفرازیی نەتەوەکەمان. دووبارە بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی "پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان"ەوە، پیرۆزبایی لە ڕێبەرایەتی و ئەندامانی هەردوو لایەن دەکەین؛ هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە کاروان و خەباتی بێوچانیاندا بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
21ی رەشەممە ٢٧٢٥ کوردی