بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی گەشتەکان لە سەرچاوە ئازادەكان و پشتڕاستکردنەوەی لە لایەن بەرپرسێکی ئەمریکییەوە، ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی لەوان F-35، F-22 و F-16 گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمە گەورەترین جووڵەی ئاسمانیی هاوکاتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و لە هەمان کاتدا لەگەڵ خولی دووەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمیی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت