پارت لیبراڵ دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. میدیای نێودەوڵەتیەکان و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکانی جیهان کە ئەمش دەقی پەیامەکەیە.
بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
میدیای نێودەوڵەتیەکان و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکانی جیهان.
سڵاوتان لێبێت کە گوێتان لە دەنگی زوڵم و ستەم دەبێت.
گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) بە هۆی کۆلۆنیالیستە ناوەندگەراوە، چ لە ڕابردوو و چ ئەمڕۆ، لە دۆخێکی زۆر هەستیاروبەئازارداین.
لە کۆتاییەکانی بەفرانباری١٤٠٤وە،شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە دژی هەژاری، هەڵاوسانی ئاسمانی، گەندەڵی سیستماتیک و سەرکوتی بەردەوام لە ئێران دەستی پێکردووە و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش یەکێک لە ناوەندە سەرەکی و پێشەنگەکانی ئەم ڕاپەڕینە جەماوەرییە بووە. به ڵام وه ڵامی کۆماری ئیسلامی به م داخوازیه مرۆیییه تەنها گوله و باتۆم و هێرش بۆ سه ڕ خه ڵکی ئاسایی بووه . ڕاپۆرتی جێی متمانەکان لە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان و دامەزراوە سەربەخۆکانی دیکە بەڵگەی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامین.
ئەم ناڕەزایەتیانە کە لە سەرەتادا بە داخوازی ئابووری دەستی پێکرد، بە خێرایی گۆڕا بۆ ڕاپەڕینێکی سیاسی هەمەلایەنە دژ بە هەموو سیستەمەکە.
به هاوپشتی بێوێنەی مانگرتنی گشتی و ناڕه زایه تییەکانی به ڕێژه یەکی زۆری به شداری، پەیامێکی پتەویان ئاراستەی حکوومەت کرد: "ئێمه چیتر بێده نگ نابین". چاوەڕوانین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و میدیای ئازاد:
ئێمە گەلێکین کە دەمانەوێت بە ئارامی و ئازادی بژین، داوای داواکاری ڕەوای میللەتەکەمان دەکەین وەک گەلانی دیکە، بە پێی کانڤاسەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تا دەنگی ئێمە بەبیسترێت،خەبات بەردەوام دەبێت و داواکارییە تایبەتەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی:
1. بە فەرمی ناساندنی داخوازی نەتەوەیی و دیموکراسیانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەشێک لە چارەسەری دیموکراسیانەی قەیرانی ئێران.
2. ناردنی تیمێکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆرۆژهەڵاتی ( ئێران) بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوانەکان و گوشارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە دەستبەجێی کۆمەڵکوژیەکە.
3. بێ دوو دڵی گەمارۆدانی نەخۆشخانەکان و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و ڕێگریکردن لە چارەسەرکردنی بریندارەکان وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی شەرمەزار بکەن. ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی.
4. جێبەجێکردنی سزای ئامانجدار لە دژی ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە سەرکوتکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پشتگیری دیپلۆماسی پێشکەش بە خۆپیشاندەران بکەن.
5. پشتیوانی لە وتووێژێکی تۆکمەی نەتەوەیی لە ئێرانی داهاتوودا کە تێیدا دەنگی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراوی دیکە ببیسترێت.
6- چاوخشاندنەوە بەو سیاسەتانەی ڕابردوو کە هەندێک جار بە بیانووی “یەکپارچەیی خاکی” بێدەنگییان لەبەرامبەر سەرکوتی کورد ڕەوا کردووە – کاتی ئەوە هاتووە کە مافی گەلان پێش بەرژەوەندییە سیاسییە کورتخایەنەکان بێت.
ئێمەی کوردانی ڕۆژهەڵات بەشێک بووین لە خەباتی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری لە سەرتاسەری ئێراندا. بەڵام بەبێ دانپێدانانی مافە نەتەوەییەکانمان، هیچ دیموکراسییەکی بەردەوام لە ئێراندا مومکین نابێت. تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان نەبیسترێت و دانیان پێدا نەنرێت، بەرخۆدان و خەبات بەردەوام دەبێت.
پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان
٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ ی کوردی