لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتن و خۆپیشاندانی شارەکانی ئێران پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان پەیامی پشتیوانی خۆی راگەیاند ئەمش دەقی پەیامەکە .
پەیامی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانی شارەکانی ئێران.
پشتیوانی لە خەباتی مەدەنی گەلانی ئێران دەکەین .
جه‌ماوه‌ری تیكۆشه‌ری و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری گەلانی ئێران
ئێمه پاڵپشتی خۆمان بۆ جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی و ناڕازی شارەکانی دهردەبڕین كه له دژی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ڕژێمی داگیركاری ئێران خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دەدەن و داوای ماف و ئازادیه‌كانی خۆیان دەکەن.
پێویسته كۆمه‌لگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ڕژێمی داگیركاری كۆماری ئیسلامی ئێران كه ڕێز له مافه‌كانی گه‌لان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی كاركردن و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بگرێ و به‌ئاگر و ئاسن په‌لاماری جه‌ماوه‌ر و خۆپیشانده‌ران نه‌داوه‌ته‌وه ..
له‌هه‌مان كاتدا بە پێویستی دەزانین گەلەکەمان بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەل بارودۆخەکەدا بکات چۆنکە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەزموونە زۆر لە خەبانی مەدەنیدا هەیە بەتایبەت شۆرشی ژینا.
لێرە دا داوا له‌حزب و لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌تا كه‌ی به‌ره‌ی كاری هاوبه‌ش ئاوا ناكه‌ین و بیر له كاری هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه و هێز و تین بخه‌نه‌وه نێو گیانی جه‌ماوه‌ری قاره‌مان و بوێر و چاونه‌ترسی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
بژی خۆپیشاندانی گەلانی ئێران و نه‌فره‌ت له ڕژێمی سته‌مكار و زۆردار و داگیركاری ئێران . بژی یه‌كیتی ڕیزه‌كانی گه‌ل ..
پارتی لیراڵ دیموکراتی کوردستان
١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی