ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نەبوون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەتەوە شێتەکەی ئێران، لە کاتێکدا ئێستا لە ڕووی سەربازییەوە بەتەواوی وێران کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی پێویستیی بە هیچ شتێک نییە لە ناتۆ، هاوکات هۆشدارییەکی توندی دا و ڕوونیشی کردەوە، پێویستە ئەم خاڵە زۆر گرنگەی مێژوو هەرگیز لەبیر نەکرێت.
ئەمە جاری یەکەم نییە سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنە لە هەڵوێستیی هاوپەیمانیی ناتۆ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دەگرێت. پێشتر گوتبووی، "ناتۆ بووە بە شەقامێکی یەک ساید"، مەبەستی ئەوەیە بەس ئەمریکا خزمەتی ناتۆ دەکات و ناتۆ خزمەتی ئەمریکا ناکات.