مۆرتەزا پیرزادە، چالاکی کولتووری کورد و خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئێوارەی یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕ، مۆرتەزا پیرزادە، چالاکی کولتووری کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە شاری شیروان دەستبەسەر کرا.
"بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو" هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مۆرتەزا پیرزادە لە شاری شیروان و ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
مۆرتەزا پیرزادە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چالاکییەکی بەرچاوی بەتایبەت لە بواری جلوبەرگ و کولتووری کوردی لە نێوان کوردانی خوراساندا هەبووە.
هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە