ڕاپۆرتی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ژێر سایەی دیكتاتۆریەتی كۆماری ئیسلامی لە مانگی سەرماوەز لەم ڕاپۆرتەدا وێنایەکی شۆکهێنەر و نیگەرانكەرانە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەموو ڕوویەكەوە لە لایەن كۆماری ئاخوندی بەدی دەكرێت. ئێعدام، پێشێلکردنی ئازادییە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان، توندوتیژیی سەربازی و دادوەریی، ناڕەزایەتیی چین و توێژەكان، بەشێكن لە پێشێلكارییەكانی كۆماری ئیسلامی لەم مانگە.
◾️ پوختە
▫️ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بێ ڕەچاوكردنی ڕێکاری یاسایی و دادپەروەری
▫️ سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین و دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە
▫️ خۆکوشتن بە هۆی فشار و بێهیوایی لەنێو مناڵان و هەرزەکاران
▫️ پەرەسەندنی کوشتنی شەرەف و توندوتیژی دژی ژنان
▫️ بەردەوامی پێشێلکردنی مافەکانی کرێکاران و خراپی دۆخی کار
▫️ پسانی لەغاوی هێزە ئەمنی و جێبەجێکارەكان
➖ ئیعدام:
▫️ لەم مانگەدا، ٢٩٦ حاڵەتی لەسێدارەدان و ئیعدام تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیەش، ٣٣٨ حاڵەتیان لەسێدارەدان، ٢١ حاڵەتیان سزادان، ٢ حاڵەتی لەسێدارەدان لەپێشچاوی خەڵک و ٦ حاڵەتیشیان پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بووە.
➖ ئازادی ئەندێشە و بەیان
▫️ لەم مانگەدا، ٩٣ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینی و ئەندێشە تۆمار کراوە.
▫️ لەگەڵ ئەوەشدا، ١٢٧ حاڵەتی دەستبەسەرکردن، ٩٧٥ مانگ زیندانیکردن، ١٥٩ قامچی، و ٤٤٨.٣ ملیۆن تەمەن پێبژاردن بۆ ٢٣ هاووڵاتی، ٥ حاڵەتی لەسێدارەدان، ١٥ حاڵەتی لێپرسینەوە لە نێو دەزگا دادوەری و ئەمنییەكان، ٢ حاڵەتی لێپرسینەوە، ٥ حاڵەتی لێدان، ٣ حاڵەتی ڕێگریکردن لە ڕێوڕەسم و وتاردان، ٥ حاڵەتی گردبوونەوە، ٢ حاڵەتی قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە، ٢ حاڵەتی گەڕان بەدوای ماڵان و دادگاییکردنی ٩ کەس تۆمار كراوە.
➖ بەندیخانە
▫️ لەم مانگەدا، ١٠٣ پێشێلکاری ماف لە نێو زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیەش، ٤ حاڵەتی مردنی زیندانیی نەخۆش، ٣ حاڵەتی خۆکوشتنی زیندانی، ١٧ حاڵەتی بەزۆر ددانپێدانان، ١٩ حاڵەتی گواستنەوەی زیندانی بۆ زیندانی تاکەکەسی، ٦ حاڵەتی بەردەوامی مانەوە لە زیندانی تاکەکەسی، ٦٤ حاڵەتی بێئاگابوون لە چارەنووس، 129 حاڵەتی پشتگوێخستنی كەیسی زیندانی، 4 حاڵەتی مانگرتنی زیندانی لە خواردن، 19 حاڵەتی پێشگرتن لە بوونی پارێزەر، 25 حاڵەتی نەبوونی چاودێریی پزیشکی، 8 حاڵەتی فشارخستنەسەر زیندانی، 2 حاڵەتی قەدەغەکردنی سەردان و چاوپێكەوتن، 1 حاڵەتی ئەشکەنجەدانی جەستەیی، 1 حاڵەتی گوێنەگرتن لە سکاڵا، 1 حاڵەتی لێسەندنەوەی مافی پەیوەندیکردن بە زیندانی، و 3 حاڵەتی گواستنەوەی بەزۆری زیندانییەكان، تۆمار كراوە.
➖ کەمینە نەتەوەییەکان
▫️ لەم مانگەدا، ٣٧ پێشێلکاری لە بەشی کەمینە نیشتمانییەکان تۆمار کراوە.
▫️ کە لەم ژمارەیە، ٥٧ حاڵەتی دەستبەسەرکردن، ٤٣ حاڵەتی دەستبەسەرکردن بەبێ فەرمانی دادوەری، ٩ حاڵەتی گەڕان پشكنینی ماڵان و ١ کەسیش سزای ٢٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
➖ ئازادی ئایینی
▫️ لەم مانگەدا، ١٤ سەرپێچی تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیە، ٥ حاڵەتیان دەستبەسەرکردن، ٣ بانگهێشتکردن بۆ دەسەڵاتی دادوەری و ناوەندی ئەمنی، ١ لێپرسینەوە، ٨١٠ مانگ زیندانی و ١٢ مانگ دوورخستنەوە بۆ ٧ کەس، ٤ پشكنینی ماڵان، ١ حاڵەتی تێكدانی گۆڕستان، ١ حاڵەتی ڕێگری لە چالاکیی ئابووری و ٢ حاڵەتی لە جێبەجێكردنی سزای زیندانیكردن، تۆمار كراوە.
➖ مافی پەروەردە
▫️ لەم مانگەدا، ١١ سەرپێچی لەم ڕووەوە تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیە ٨ حاڵەتی ژەهراویکردنی خوێندکاران و ٧ حاڵەتی گردبوونەوە و ١ حاڵەتی سزادانی جەستەیی خوێندکاران تۆمار كراوە.
➖ مافی منداڵان
▫️ لەم مانگەدا، 160 پێشێلکاری بەرامبەر مافی منداڵان و هەرزەكاران تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیەش، 1 حاڵەتی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، 1 حاڵەتی دەستبەسەرکردنی منداڵان، 1 حاڵەتی خۆکوشتن، 2 حاڵەتی منداڵی جێهێڵراو، 2 حاڵەتی توندوتیژیی جەستەیی، 1 حاڵەتی مردنی منداڵان بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان، 48 حاڵەتی برینداربوونی منداڵان بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان، و 1 حاڵەتی مردنی منداڵانی كار، تۆمار كراوە.
➖ کوشتنی شەرەف
▫️ لەم مانگەدا، 1 حاڵەتی کوشتنی شەرەفی تۆمار کراوە.
▫️ ئەویش گەنجێک لە تاران دایکی خۆی کوشت.
➖ توندوتیژی خێزانی
▫️ لەم مانگەدا، ١٤ حاڵەتی کوشتنی ژنانی بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە تۆمار کراوە.
▫️ نمونەی ئازاردانی ژنێكی 60 ساڵە لە لایەن پیاوە ٧٠ ساڵەكەی لە مەشهەد و كوشتنی ژنێك لە لایەن پیاوە 34 ساڵییەكەی لە ئەراك.
➖ ئافرەتان
▫️ جگە لە پێشێلکارییە سیستماتیکەکان کە لە ئەنجامی نەبوونی یاسای جیاکارییەوە هاتوونەتە ئاراوە، لەم مانگەدا ٢١ پێشێلکاری لەم بوارە تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیەش، ٣٦ حاڵەتی دەستدرێژی و ئازاردانی سێکسی، ١ حاڵەتی تۆمەتبارکردن بە حیجابی نادروست، و ١ حاڵەتی داخستنی شوێنی بازرگانی، بووە.
➖ تەندروستی و ژینگەیی
▫️ لەم مانگەدا، ٢٠٦ سەرپێچی لە کەرتی تەندروستی و ژینگەیی تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیە، ١ حاڵەتی نەپاراستنی سامانە سروشتییەکان، ٢ حاڵەتی ئازاردانی ئاژەڵان، ٢٠١ حاڵەتی پیسبوونی ژینگە، ٣ حاڵەتی گردبوونەوە، ١ حاڵەتی ڕێگریکردن لە گردبوونەوە، ٣ حاڵەتی برینداربوونی ژینگەپارێز، تۆمار كراوە.
➖ مافی کرێکاران
▫️ لەم مانگەدا، ٢٩٠ سەرپێچی لە کەرتی کرێکاران و سەندیکاکانیان تۆمار کراوە.
▫️ لەم ژمارەیە، ٤٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەبوونی سەلامەتیی شوێنی کار و برینداربوونی ١٠٣ کرێکار، ١٨٧ گردبوونەوە، ٢ حاڵەتی ڕێگریکردن لە گردبوونەوە، ٢٣ مانگرتن، ٩ حاڵەتی بانگهێشتکردن بۆ دەسەڵاتی دادوەری و ناوەندە ئەمنییەكان، ٣ لێپرسینەوە، ٤ دادگاییکردن، ١ پشكنینی ماڵان، 1 جێبەجێکردنی سزا، 3 مانگ زیندان و 74 قامچی بۆ 5 کەس، 3 خانەنشینی زۆرەملێ، 16 دەرکردن و دوورخستنەوە، 28 داخستنی شوێن، 1 هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، 1 داخستنی کارگە، 265 حاڵەتی بێ چارەنووسی، 97 مانگ دواكەوتنی مووچە و 51 مانگ پێنەدانی بیمە.
➖ توندوتیژی ئەمنی و دادوەری و ئاسایشی هاووڵاتیان
▫️ لەم مانگەدا، ١١ ڕاپۆرتی سەرپێچی لەم بەشە تۆمار کراون.
▫️ لەم ژمارەیەش، ٢ حاڵەتی برینداربوونی کۆلبەر، ٤ حاڵەتی کوشتنی هاووڵاتیان، ٦ حاڵەتی برینداربوونی هاووڵاتیان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان، دەركردنی فەرمانی بڕینی بەشێك لە جەستە بۆ ٤ کەس، ٢٠ حاڵەتی دەستبەسەرکردنی نێو جێژن و خۆشی و ٢٠٣ حاڵەتی لێدانی قامچی بۆ ١٢ کەس، دەرچووە.
◾️ ئەنجام
▫️ بە پێی ڕاپۆرتی ئەم مانگە واتە مانگی سەرماوەز، دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و لە ژێر سێبەری كۆماری ئیسلامی زۆر خراپە.
▫️ پێشێلکارییەكانی هێزە ئەمنییەكان بەرامبەر هاووڵاتیان و لەسێدارەدان و سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین و ئەندێشە و دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە زۆر زیادی كردووە.
▫️ مافی چین و توێژەكان بەتایبەت چینی كرێكاری و ژنان و منداڵان و هەرزەكاران زۆر خراپە و پێشێلكارییەكان بەرامبەریان زیادی كردووە.
▫️ ژنان ڕووبەڕووی گرفت و بەربەست و توندوتیژی و سووكایەتی زۆر بوونەتەوە، بەتایبەت لە دوای شۆڕشی ژیناوە، هەتا دێت ئەم پێشێلكارییانە زیاتر و زیاتر دەبن و ئازادییەكانیان زیاتر بەرتەسك دەبێتەوە.