دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز بە ئاماژە بەو ڕاپۆرتانەی باس لە مردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەکەن، ڕایگەیاند: «پێمان وایە ئەم هەواڵە ڕاستە.»
ترامپ هەروەها وتی: ئەو بڕوای وایە خامنەیی مردووە. ناوبراو بە ڕێچڵ سکۆت، پەیامنێری ئەی بی سی وتووە: " تاوەکوو بە چاوی خۆم شتەکان نەبینم، بە دڵنیاییەوە قسە ناکەم، بەڵام ئێمە بڕوامان وایە خامەنەیی مردووە و زۆربەی سەرکردەکانیشیان لەناو چوون.»