هونەرمەندی دیاری کورد یەدوڵا محەمەدی، خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ، رێکەوتی ٧ی رەشەممە یەدوڵای محەمەدی، یەکێک لە دەنگە ڕەسەن و بەرزەکانی هونەری کوردیی لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یەدوڵا محەمەدی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بۆ فێربوونی موزیک و گۆرانی ڕەسەنی کوردیی لەلای چەندین هونەرمەندی دیاری سەردەمەکەی خۆی پەروەردەی بینیوە.
لە ماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا توانیویەتی ٧٦ ئاواز و گۆرانی ڕەسەن تۆمار بکات.
رۆژی پێنج شەممە ٧ی رەشەممە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.