موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەكات و دەڵێت هەڵبژاردن بایكۆت بكەن.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە، بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ناکەن تاکوو میلیشیاکان هەڵدەوەشێندرێنەوە.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی شیعە لە پەیامێکدا ئەمڕۆ بە پێنووس و لەسەر کاغەزێک نووسیوویەتی: ئەوەی دەتوانێت با بەشداری نەکات، ئەوەی ناشتوانێت، با ڕێگەی چێژی دەسەڵات بگرێتەبەر، دەشڵێت: "ڕاستی جێگیر نابێت، درۆش شکست ناهێنێت، تەنها بە ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و گرەنتی کردنی سەربەخۆیی و ملکەچنەکردنی عێراق، هەروەها بەدواداچوونی ڕژد بۆ چاکسازیی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران نەبێت".
موقتەدا سەدر لە کۆتایی قسەکانیدا هۆشداریی داوە و دەڵێت: ئەوەی شاراوەتەوە، گەورەترە.