ئومێد باقری، فۆتۆگرافەر و چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی شاباد، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری کرماشان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٧ ساڵە لە بواری فۆتۆگرافی و چالاکییە مەدەنی و ژینگەییەکان چالاکە و بە کەسایەتییەکی ناسراوی مەدەنی لە پارێزگای کرماشان دادەنرێت و لە دوای دەستبەسەر كردنییەوە هیچ زانیارییەك سەبارت بە دۆخی نییە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.