ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، ئیلما ئیمانی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی هەزارانیی ئاودانان و سوهەیل پارکرزان، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی حەوت کانیی سەر بەم شارستانە و هەروەها ئەمیرعەلی حەیدەری و حوسێن حاجیان، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئاودانان، دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ئەمیرعەلی حەیدەری، حوسێن حاجیان، ئیلما ئیمانی و سوهەیل پارکرزان، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەرگەیەكی دادوەری و لەگەڵ توندوتیژی لەلایەن ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.
ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و هەتا ئێستا زانیاریی ورد سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.