هانا نۆیمان، نوێنەری ئاڵمان لە پارلەمانی ئەورووپا و ئەندامی پارتی سەوز، ڕۆژی هەینی بە بڵاو كردنەوەی پەیامێک لە ئێکس، خوازیاری هەنگاوی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بوو بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە
ئەو بە ڕەخنەگرتنی ڕاشكاوانە لە كارشكێنیی هەندێك دەوڵەت نووسیویەتی: "ئەوەی چەندین دەوڵەت ڕێگری لەوە دەكەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، قبووڵكراو نییە; بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی توندوتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو".
نیومان جەختی کردەوە کە بەردەوامیی ئەم دواخستنە، پەیامێکی ڕوونی بێکردەیی لە بەرابەر سەرکوت و توندوتیژیی ڕێکخراو دەنێرێت و زیادی كرد: “ وەزیرانی دەرەوە دەبێ هەرچی خێراتر هەنگاو بنێن".
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی ئەورووپا لە کاتێکدایە کە گوشارەكان بۆ وڵامدانەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە ڕۆڵی سوپای پاسداران لە سەرکوتی ناوخۆیی و کردەوە ناسەقامگیرکەرەکانی ناوچەکەدا بە شێوەیەكی زۆر زیادی کردووە.