بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، عەلیرەزا جیرانی حوكم ئاباد، دیپلۆماتکاری باڵا و جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەرکی خۆی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەجێهێشت و لەگەڵ بنەماڵەکەی داوای مافی پەنابەریی لە حکوومەتی سویسرا کرد.
سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ ناڕەزایەتی و بارودۆخی ناوخۆی ئێران، سەرکوت و تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران و ترس لە دەرئەنجامەکانی گەڕانەوە بۆ وڵات گەڕاندەوە.