ئەوان (شاندی ئێران) وەک ئەوە هاتنە پێشێ کە هەموو کارتەکانیان بەدەستەوە بێت بەڵام هیچ کارتێکیان بەدەستەوە نییە سوپاکەیان و تەواوی هێزە سەربازییەکەیان پان کراوەتەوە هەموو شوێنەک تێکشکێنراوە.
(ئێران لەڕووی سەربازیوە دۆڕاوو و عادەتەنن ئەو سوپایەی كە دەیباتەوە مەرج دادەنێ نەك دۆڕاوەكە)
ئێران دۆڕاوەو تەنها یاری بە کارتی "تێکدان" دەکات نەک "هێزی سەربازی" ڕێک وەک ئەوەی کەسێک هیچی نەمابێت بۆ دۆڕاندن و هەڕەشەی ئاگرتێبەردانی هەموو لایەک بکات ئەگینا سوپایەک کە نەتوانێت لە ناو جەرگەی پایتەختەکەی خۆیدا پارێزگاری لە لەخۆی بكات چۆن دەتوانێت بەرگەی جەنگێکی ڕاستەوخۆ بگرێت؟ ترەمپیش مەبەستی ئەوەیە کە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە ئێران هەموو کارتەکانی دۆڕاندووە و ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها فشەفشی میدیاییە بۆ شاردنەوەی ئەو شکستانەی کە لە ناوچەکەدا لێی کەوتووە.
وە پاسدار گەرووی هورمز وەک بۆمبێکی ئابووری بەکاردەهێنێت نەک وەک هێزێکی سەربازی کلاسیک چونە نزیکەی %20ی نەوتی جیهان لەوێوە تێپەڕ دەبێت ئێران دەزانێت کە ئەگەر تەنها چەند مینێکی دەریایی لەو ناوچەیە بڵاو بکاتەوە یان بە درۆنی هەرزان هێرش بکاتە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز ببێتەوە ئەمەش وا دەکات وڵاتە زلهێزەکان تووشی قەیرانێکی گەورەی دارایی و هەڵاوسان ببن کە ئەمە کێشەی گەورە بۆ حکومەتەکانیان لە ناوخۆدا دروست دەکات لە ڕاستیدا ئەمە ستراتیژی "ئەگەر من نەخۆم، با کەس نەیخوات"ـە، واتە بەکارهێنانی جوگرافیا بۆ تێکدانی سەقامگیری جیهان وەک فشارێک بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ بکات چونکە جیهان ناتوانێت باجی داخستنی ئەو گەرووە بدات ھەرچەندە ئەمریکا لە ڕووی فیزیکی و وزەوە وەک پێشتر پێویستی بە گەرووی هورمز نەماوە
(کەسێک پێی وابێت هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز نیشانەی هێزی سەربازییە تووشی هەڵەی تێگەیشتن بووە و کەوتووەتە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی میدیای بەكرێگیراو چونکە تێکدانی ئابووری جیهان ستراتیژی بێهێزەکانە بۆ ڕێگریکردن لە شکست نەک نیشانەی باڵادەستی فاکتە مەیدانییەکان دەریدەخەن کە سوپایەک لەسەر مێزی دانوستان هیچ کارتێکی بەهێزی نەمابێت لە ڕاستیدا پێشوەختە جەنگەکەی دۆڕاندووە.)