سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی مەھاباد، دوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی پێداچوونەوەی دۆسیەکەی، چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و ژیانی لە مەترسییەکی جیددیدایە.
ناوبراو کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و لە بەشێکی سەرەکیی پرۆسەی دادگاییکردنەکەشیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. تۆمەتی "بەغی" (یاخیبوونی چەکداری) دراوەتە پاڵ ئەم بەندکراوە؛ تۆمەتێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بۆ دەرکردنی سزای قورس دژی چالاکوانانی سیاسی بەکار هاتووە.
لەم دۆخە هەستیارەدا، بێدەنگی بەرامبەر بەم سزایە، واتای ئاساییکردنەوەی سێدارە و نادادپەروەرییە.
پێویستە دەنگی پەخشان عەزیزی بین و لە ڕێگەی گوشاری ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەڵوەشاندنەوەی ئەم سزایه بکرێت.