عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری سیاسیی خامنەیی خیانەتکار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین دانی بەوەدانا کە شەڕ "لەگەڵ دوژمنان و بەتایبەت ئەمریکا" حەتمیە و پێویستە هێزە نیزامییەکان ئەوە بە حەتمی بزانن.
شەمخانی رایگەیاند لەڕووی سیاسییەوە هێشتا کات بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ ماوە و پێویستە لە دەرفەتی دیپلۆماسی بە شێوەیەکی دروست كەڵك وەربگیرێت. شەمخانی ئەمریکای بە تاکە لایەنی دانوستانکاری باوەڕپێکراو زانی و گوتی کە گفتوگۆكان دەبێ سنووردار بە پرسی ئەتۆمی بێ، بەبێ هەڕەشە و هەلومەرجی ناعەقڵانی.