بێرنارد هێنری لێڤی، فەیلەسوف و نووسەری فەرەنسی: مێژوو دەنووسێت ئێمە (ڕۆژئاوا) خیانەتمان لە کورد کرد؛
بێرنارد لیڤی هۆشداری دا لەوەی کە ناوی لێنا “خیانەتەکەی ڕۆژئاوا لە کوردەکان”. دووپاتیشی کردەوە کە هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵ مەزلوم و هەروەها پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ژن و پیاوی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژاڤای کوردستان، بەربەستی سەرەکی بوون بەرامبەر بە داعش، هەروەها ئەو هێزانە نەک هەر لە لوتکەی هەڕەشە جیهانییەکاندا داعشیان تێکشکاند، بەڵکو ئێستاش بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەو زیندانانەی کە مەترسیدارترین تیرۆریستانی جیهان تێیدا دەستبەسەرن. لیڤی هۆشداری دا کە وازهێنان لەم هێزانە “هەڵە نییە، بەڵکو ئینکاری و گوناه” دەبێت و مێژوو تۆماری دەکات کە ڕۆژئاوا خیانەت لە “برادران و هەڤاڵانی” خۆی دەکات.