پەیام پیرۆزبای پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٣٤مین ساڵیادی دامەزرانی" حیزبی رزگاری کوردستان" 'ئەمەیش دەقی پەیامەکەیە
بەرڕێزان سکێرتێری گشتی، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی ،ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی ڕزگاریی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
بە بۆنەی تێپەڕبوونی سی و چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی «حیزبی ڕزگاریی کوردستان»دا، گەرمترین و پڕهەستترین پیرۆزبایی خۆمان لە «پارتی لیبڕاڵ دێمۆکراتی کوردستان»ەوە ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، سکێرتێری گشتی ، ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەموو تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەین.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەستپێکێکی دیکە بۆ پتەوترکردنی گیانی تەبایی و بەردەوامیی خەبات لەپێناو دابینکردنی مافە نەتەوەیی و دێمۆکراتییەکان لە کوردستاندا.
جێگەی خۆشحاڵییە کە دەبینین حیزبەکەتان لە ماوەی کاروانی تێکۆشانی خۆیدا، بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە درێژەی بە ڕێبازی سیاسی و نیشتمانیی خۆی داوە.
لەم یادە شکۆدارەدا، بەوپەڕی ڕێزەوە سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەنێرین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئێوە و سەرجەم ئەندامانی حیزبەکەتان دەخوازین.
هەردەم سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ کوردی