بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیداره‌كه‌یدا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێران ئامانجیه‌تی له‌دانوستانه‌كاندا كات بكوژێت و ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنی هه‌ردولاش لاوازه و ده‌شڵێت، "رێككه‌وتنێكی باش له‌گه‌ڵ ئێران نابێت واده‌ی به‌سه‌رچونی هه‌بێت".
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ گفتوگۆیان له‌باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و بارودۆخی غه‌ززه و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌سه‌ر پێداویستییه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل كرده‌وه له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كاندا، هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له هه‌ماهه‌نگیی نزیك و په‌یوه‌ندی نێوانیان.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی "یه‌دوعوت ئه‌حرنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان نه‌ته‌نیاهۆ و تره‌مپدا، هه‌ریه‌ك له ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و پیت هێگسێس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ستیڤ ویتكۆف و جارێد كوشنه‌ر نێردراوه‌كانی تره‌مپ به‌شداربون..
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی په‌خشی ئیسرائیل ئاشكرایكردوه كه نه‌ته‌نیاهۆ به تره‌مپی راگه‌یاندوه، "رێككه‌وتنێكی باش له‌گه‌ڵ ئێران نابێت واده‌ی به‌سه‌رچونی هه‌بێت، پێویسته ڕێگریبكات له‌وه‌ی هه‌رگیز بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت".
نه‌ته‌نیاهۆ ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تاران به‌دوای كڕینی كاتدایه له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن و ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن لاوازه".
پێش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، نه‌ته‌نیاهۆ له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبۆوه و واژۆی كرد بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به "ئه‌نجومه‌نی ئاشتی"ه‌وه بكات كه تایبه‌ته به غه‌ززه.