ناتانیاهۆ: دوای سەرکەوتنی گەورە لە ئێران، کاری زۆرمان بۆ ئەنجامدان ماوە و منیش بڕیارم داوە كە ئەوانە تەواو دەكەم.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتەكانیدا دوای گەڕانەوەی لە واشنتۆن، سەفەرەكەی بە "زۆر سەرکەوتوو" وەسف کرد.
ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەوە کردەوە: “دوای سەرکەوتنێکی گەورە لە ئێران، کارێکی زۆرمان بۆ ئەنجامدان ماوە و بڕیارم داوە ئەو کارانە تەواو بکەم”.
ناتانیاهۆ بە ئاماژەدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە، گوتی کە ئیسرائیل چوارچێوەی پێشنیاری ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، و نوسخەی پێداچوونەوە كە لە لایەن نێوەندگیرەكانەوە پەسەندکراوە، قبووڵ کردووە. بەڵام ناوبراو گوتی، گرووپی تیرۆریستی حەماس ئەو پێشنیازانەی ڕەتکردۆتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: “حەماس دەیەوێت لە غەززە بمێنێتەوە و ئێمەش لەوێ بچینە دەرەوە بۆ ئەوەی بتوانێ دووبارە چەکدار ببێتەوە و دووبارە هێرشمان بکاتە سەر، من ئەمە قبووڵ ناکەم.