ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، مەتین فەرامەرزی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لە «پارکی شێخ شەلتووت»ی ئەو شارە، بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان لە شوێنێکی گشتیی پارکەکەدا و بە توندوتیژییەکی زۆرەوە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بە لێدان و زۆرەملی سواری ئۆتۆمبێلیان کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مەتین فەرامەرزی، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.