ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووت، ئاماژەی بە بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانیی تاران لە گرووپە "تیرۆریستییەکان" کرد و گوتی: ئێران دەبێ واز لە ڕۆڵی وەک "هێزێکی ناسەقامگیرکەر" لە ناوچەكەدا بهێنێت.
ناوبراو هەروەها هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامی به هەڕەشه بۆ سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەكە و ئەورووپا زانی و جەختی لەسەر پێویستیی گۆڕینی ڕێبازی تاران لەم بوارەدا کردەوه.