خویندنه وه ی جیهانی ئیستا و مافه کانی کورد به گویره ی ئامانجه ( په سه ندکراو مکانی کونفرانسی سێهه می پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان")
ژینگه ی ئیمه ئه و په ری خه یال و هه ژموونی ئیمه یه، ئه مه گوتارو کردار و بیرکردنه وه ی کورده، نه ك ئه وانیدی.
"مادی گه وره "ئه و ژینگه یه یه، که توانیویه تی یه که مین ئورگانی دیموکراتيك واته مه جلیسی راویژ به رهه م بینی. ئه وه ی حه وت هه زار سال له وه و پیش له هه واراماندا ئاسه واری بینراوه وهه ر ئه وەش پیشکه وتنی به رچاوی بووه و توانیویه تی یه که مین ده وله تی پلورالیستی فره کاراکته ری خاوه ن هاوپه یمانیی وه زاله هاتووان له ده ستی شه رانگیزه گه وره که ی ناوچه که)، بۆبەرگریکردن له ده سکه وته ئینسانییه کانی خوی دروست بكات. ئه مه ش یه که مین بیروکه ی خزمه تگوزاری به رژه وه ندییه کانی مروڤايه تى له میژوودا بووه - که به پیی رازیبوون به هاوکاری و کوده نگیی جیهانی که ونارا له گه ل ئه م ده وله تدارییه ئه خلاقییه دا – که حیکايه تی ئه و بیروکه یه یه و باسی له مه زنیتیخوازیی بەرگریکارانه له به رانبه ر ده ستدریژییه کانی درنده ترین ئیمپراتووریای میژوودا کردووه.
سیاسه تی "پانکوردیزمی ئینسانی" باس له هه ژموونی کورد له به رانبه ر هەژموونی تیکده رانه ی بیگانه دا ده کات. ئه و هه ژموونه ی ئیمه ی وه ك لایه نی به رگریکاری ده سکه وته کانمان به رده وام هێشتوویانەتەوە و نەیانهێشتووە هەرس بینین و لە هەمانکاتیشدا بە گوێرەی کەلتووری دەستدرێژیکارانەی ئەوان هانی داون، زیاتر هەنگاو بۆ ئاسیمیلە کردنی ئیمە ببینن.
ئێمە بەردەوام ئینسانییانە و هاوکارییانە - بۆ دروستکردنی جیهان و ژینگەیەکی تەندروست - لەگەڵیان هەڵمانکردووە و ئەوانیشی زیاتر تەماحکار کردووە. چونکە پێیان وایە ئێمە هەتا دەتوانێنەوە، لەگەڵیان بە بەزەیین.
هەموو ئەم شێوازە لە هەڵسوکەوت و بنەمای ئەخلاقیش وایکردووە، ئەگەر لای کورد قەناعەتی فشار خستنە سەر داگیرکار دروست بوو، ئەو قەناعەتە باس لە باشتربوونی ئەمان لەگەڵ ئەوان و سۆزی ئەم بەرانبەر ئەوان و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لە بەرانبەر تەنانەت بێگانەشدا کە بۆ داگیرکردنی خاکی ئێمە هاتوون و ئێمە هەوڵی ئەوەمان داوە بەو قەناعەتە بگەین کە خاکی ئێمە چۆڵ بکەن کەچی بێڕێزیشیان بەرانبەر نەکراوە، مەگەر ئەوەی دەستدرێژیکار بووین و وەڵامی یاسایی و ئەخلاقییان درابێتەوە.
"پانکوردیزمی ئینسانی" باس لەو ژینگە کوردییە دەکات، کە لە مادستانە مەزنەکەیدا کە کۆمەڵگەی یوتۆپیایەکی تازە و ئەمڕۆیی و بە تایبەتمەندییە کوردییەکانییەوە کە سەرەکیترینیان پێکەوە هەڵکردن و دەستدرێژی نەکردنە سەر مافەکانی ئەویدیکەیە و دەروازەیەکە بۆ ڕەواجی بنەماکانی مرۆڤدۆستی بە شێوەیەکی گونجاوتر لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا نایەوێت هیچ نەتەوەیەک لەم ناوچەیەدا بە باڵای ئەویدیکەدا بتوێتەوە و باشترین چارەسەری کێشەی ئەمرۆی جیهانی پاشکەوتووش بەوە دەزانێت کە خواستی هەموو نەتەوەییە بندەستەکان جێبەجێ بکرێن و بە هەموو مافەکانی خۆیان بگەن و ئەوانەی زەرەرمەند بوون، قەرەبوویان بۆ بکرێتەوە.
لە ڕاستیدا ئیمە دەبێ بۆ ئەو مەبەستە نەزانراوە بگریین، کە مەکو نهێنیی جیھانیی بندەستەکان ماوەتەوە و بۆ ھەر کام لەو نەتەوانەش بە سنوورێک خۆی شاراوه ھیشتووەتەوە. ئەو نهێنییەی کە ئەگەر بزانرێ، سەرکەوتنی مەزنترینی جیھانیی بندەستەکان - واتە کورد - مسۆگەر دەکات.
یەکێک لە گەورەترین بنەما تیۆرییەکانی "پانکوردیزمی ئینسانی" پلانێکی تایبەتییە بۆ دابەشکردنەوەی مافەکان لە مادستاندا بە شێوەیەکی یەکسان.
ئەم پلانە سیاسەتی قەرەبووکردنەوەی ڕەگەزی"یە.
"سیاسەتی قەرەبووکردنەوەی ڕەگەزی" لە کورد و مافە ڕەواکەی وەکوو زیانلێکەوتوو دەڕوانی. ئەم پلانە باس لەوە دەکات، بۆ ئەوەی پێش بە جەنگی داھاتوو و زیانی زیاتر بگرین، دەبێ ڕەگەزە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوویان بۆ بکرێتەوە.
1یەکێک لەو ڕەگەزانەش کە زیانباری مێژوویی بووە، ڕەگەزی "مێینە"یە و لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی "پانکوردیزمی ئینسانی" و لە ژینگەی سەرهەڵدانی ئەو بیرۆکەیە واتە کە ڕەگەزی مێ قەرەبوو دەکرێتەوە.
ھەژموونی نەتەوە لەسەر ویژدانی تاکەکانی، یەکسانە لەگەڵ ئاستی بەرپرسیارییەتی نەتەوەیی.
دروستبوونی ئەو ویژدانەی کە ھەرس هێنانە وردەکاریی ئاستی خوارەوەی کۆمەڵگا تاکوو ئاستی سەرەوە و چەلەپەپۆی سەرکردایەتیکردن، بە شکستیكی قەرەبوونەکراو ببینرێ، دەکاتە ھەژموونی نەتەوە لەسەر تاکەکانی خۆی و بەرپرسیاریەتیی مەزن دەخاته ئەستۆی تاکەکانی بۆ ئه وه ی نوشوستی نه ته وه یی ته جروبه نه کان و له که مترین ئاستی خویدا پێشی پێ بگرن.
دیزاینی تازه ی نه ته وه مکان
نه ته وەکان له جیهانی روژ ئاوادا به شیوه یه کی سروشتی شکڵیان گرت.
پاش گه شه ی شارستانیه تی خۆرئاوا و ده سییکی جیهانی مۆدیرن و هاتنه ئارای پرس و ئاراسته چاره نووس سازەکانی وەک (بووژانه وه: رینیسانس و ریفورماسیون: ریفورمی ئایینی و چاخی روشنگری و گه شه ی روشنبیریی کومەلگا و هاتنه ئارای قوناغێکی تازه ی ریکخستنه وه ی کومه لگا به گویره ی کار و به رهه مهینان و کزبوونی ئاستی ده سه لاتی میره ناوچه وییه کان و به هیزبوونی ده سه لات و روشنبیریی (گه ل) له جنگه ی ئیمپراتوورییه سامناك و سته مكاره كان پرسی ئینسانی و ديموكراتيك و دابه شکاری و هیلکاریی نوی دروست بوو.
دابه شبوونی جیهانی پیشکه وتوو و پیشه سازی به شیوه ی قه واره ی ئیتنیكی و دواتر ركابەریكردنی ئه م قه وارائه بۆ سه لماندنی هیز و پیشکه وتنی خویان و به کویله کردنی دنیای پاشكه وتوو له به ر چاوچنوکیی خویان و ئایدیاکانیان وایکرد، شەری گه وره و گرانه کان و 2 قه واره ی جیاوازی نه تەویی: ، نه ته وه سه ركه وتووه كان و ، نه ته وه بنده ست و هه زاره کان پێك بێن.
یانی دنیا به دوو دسته ی نه ته وه بالادسته کان و نه ته وه بندسته کاندا دابه ش ببێت.
نەم هيلكارييه جيهانییه ش ناره زایی و کیشه ی گه وره ی بۆ هه موو خه لکی دنیا دروستکرد و دەیان ئایدیا و ریبازی پیشنیار كراو – بو دروستکردنەوەی دنیا بە شێوازێکی باشتر و هێلکارییەکی ئینسانیتر و هاتنە کایەوە.
لە ئێستاشدا کە کێشەی نەتەوەکان لە ئەوپەڕی خۆیدا خۆی مەیدان خستووە، پێویستە جارێکی تر بۆ دیزاینکردنەوەی جیهان، ڕێگا چارە و بیروڕا نوێیەکانمان بێنینەوە بەر باس و چارەسەرێکی ئیجگاری بۆ کێشە هەستیارە درێژخایەنە مرۆییەکان بدۆزینەوە.
ئامانجی ناسیۆنالیزمی ئێمە: "پانکوردیزمی ئینسانی"
ناسیۆنالیزمی کورد، نەتەوەیەتییەکی ئینسانییە و لە هەمانکاتیشدا بە بەزەییە.
ئەمەش وایکردووە، دوژمنانی کورد کەڵکی خراپ لەم تایبەتمەندییە ئەخلاقییەی کورد وەربگرن و مافەکانی لێ زەوت بکەن، بەبێ ئەوەی لەوە بترسن لە لایەن کوردەوە دەستدرێژییان بکرێتە سەر و هەژموونیان بێتە ژێر پرسیارەوە.
ئێمە لەم بەشەدا بە پێویستمان زانی ئامانجەکانی ناسیۆنالیزمی مرۆڤ دۆست و پێشکەوتنخواز و وریایی بەخشی کورد بۆ هەزارەی تازە ڕوون بکەینەوە.
لە پێناوی ئەم ئامانجانەی خوارەوەدا خەبات دەکەین:
1- دابەشکردنەوەی جوگرافیای ناوچە کێشە لەسەرەکانی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوین کە کورد تێیدا نیشتەجێیە بە گوێرەی خواستی گەلانی نیشتەجێی ئەو وڵاتانە کە هەمانا خواستی ڕزگاری لە ژێر دەستەبوون و خواستی ئازادی لە داگیر کاریە
2- دوورکەوتنەوە لە کەلتووری داگیرکاریی توندوتیژی و شەڕکردن لە پێناوی جێگیرکردنی ئەم کەلتوورە ئەخلاقییەدا.
3- چڕترکردنەوە و بە تەندروستکردنی پەیوەندییە نیشتیمانیی و مرۆییەکان.
4- هێشتنەوەی سنوورەکان بە دەڵەمەیی و گرتنەوەی دەروازەکان بە ڕووی پەیوەندییە تەندروستەکاندا؟
5- قەرەبووکردنەوەی ڕەگەزە زیان لێ کەوتووەکان.
6- دابەش کردنی داهاتی دانراوی، بێ کەڵککراوی جیهان و دابینکردنی نیازی نەتەوە و ناوچە هەزارەکان بەینی ستانداردێکی نێونجیی پێداویستییە جیهانییەکان.
7- گۆڕینی پەروەردەی جیهانی و هێنانە ئارای سیستەمێکی تەندروستی پەروەردەی مرۆیی بۆ بنەبڕکردنی هەژاریی مەعریفی لە جیهاندا.
8- بردنەسەری ئاستی بەرپرسیاریەتییە ئەخلاقییەکان و دانانی هێزێکی بەرگریکاری جیهانی بە مەبەستی گرێنتی دانان بۆ زیانی تاک و گرووپ و نەتەوە بەرمەترسی کەوتووەکان.
جیهانگیری و گۆڕینی بنەما ئەخلاقییەکان
لە سەردەمی جیهانگیریدا کە سەردەمی ئیستامانە، کۆمەڵە هەوڵێکی نابەرپرسیارانە لە ئارادا بووە، کە بەینی نیاز و ئامانجی بالادەستەکانی دنیا، کەم و زیاد کراوە و بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشە لە جیهاندا ئەو هەوڵانە پیشان دراون. کەچی لە ئاکامدا و بە پێی نیوەرۆکی ئەسڵیی بابەتەکە، کە بریتی بووە لە هێشتنەوەی بالادەستی و ملەچکردنی قەدەری لاوازەکانی دیکە بە قازانجی خۆیان… ئایا ئەم هەوڵانە تا ئیستاش شکستیان خواردووە؟
مەبەستمان لێرەدا یارمەتیدانی هەموو لایەنی ئینسانی و ڕەسان و شیاوەکانی ئەو نەتەوە و گرووپانەیە، کە جێگای بەسەند و پشتیوانیی گەلەکەیانن. بۆ ئەم مەبەستەش و بۆ سەرگرتنی ئەم ئامانجە پێویستە لەم چەمک و ناسیاریتییانەی خوارەوە بگۆڕدرێن:
1- ماناکردنەوەی شوناس بە شێوازێکی ئینسانی و ئیستایی تر.
2- پێداچوونەوەیەکی تایبەت بە خاڵەکانی مانیفێستی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا، کە لانیکەمی گارەنتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە بۆ ئێمەی گەلانی ناوچە هەژارەکان (لە باری مافدارییەوە) تێیدا دەستەبەر بکرێن.
3- نەهێشتنی جیاوازی لە سەردەمی جیهانگیرییدا بۆ هاوڵاتییانی گۆی زەوی. نەتەوایەتی ڕکابەریکار و شەڕەنگێز و بیمار، دژی نەتەوایەتیی یەکسانیخوازی قەرەبووکارە!
ئەم ئامانجە مانای کورتکردنەوەی هەژموونی بالادەستەکان لە پێناوی سەرخستنی ئایدیایەکی مرۆڤ و ژینگە پارێزدا دەدات. یانی ئامانجەکانی (نەتەوایەتیی کلاسیک) دەبێ هەرەس بێنی و (نەتەوایەتیی دیموکراتیک و ئینسان تەوەر) جێگای بگرێتەوە. ئەمەش بەو واتایە نییە، کە لە سەردەمی مۆدێرندا جیهان هیچ حەوانەوە و دڵنیاییەکی بە خۆوە نەبینی و لەم سەردەمی نادڵنیایی لە ڕەوشی ئەمن و ئاسایشی جیهاندا – دەبێ هەموومان هەست بە مەترسی بکەین. یانی دەبێ لە پێناوی کوشتنی بیرۆکەی بالادەستیدا - بە شێوازە کۆنەکەی - کە دەبووە هۆی کاولکاری و قرکردنی مرۆڤ، خۆمان و منداڵەکانی داهاتووشمان ئاگادار بکەینەوە.
تەنانەت ووریاییش بە مافی نەتەوە باڵادەستەکان بدەین کە دەست لە یاوانخوازی هەڵبگرن و هەموو ئەم ئامانجانەی سەرەوە باس لە دژایەتیکردنی مەعریفەی تۆقینەر دەکەن. یانی لەبیرکردنی ژینگە و جیهانە ترسناکەکانی ڕابردوو.
کە وابوو دەبێ مرۆڤ جیددی لە ئاستی بەرپرسیاریەتییە گەردوونییەکانی خۆیدا - کە یەکیکیان نەکوشتنی مرۆڤەکانی دیکە و هەوڵدان بۆ دروستکردنی پیوندیی باشتر لەگەڵ جیهانەکانی دەرەوەی بازنەی خۆیەتی - هەوڵەکانی زیاتر بکات و ئاراستەی هەوڵەکانی خۆی بگۆڕی. هەروەک ئێمەی کورد ساڵانێکە هەوڵ بۆ باشترکردنی ئەدەین و دنیا گوێی لە ئاستی داواکانماندا ئاخنیوە.