پەیامی سەرەخۆشیی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی نیشتمانپەروەری باشووری کوردستان.
بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان لە هێرشە مووشەکییە دوژمنکارانەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی فەرماندەیی (فیرقە)ی ٧ و فەرماندەیی ٥ لە ناوچەکانی سۆران و سپیلک، پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، فەرماندەیی هێزەکانی ٨٠، وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
ئەم دەستدرێژییە دوژمنکارانەیە کە دوورە لە هەموو بنەمایەکی مرۆیی و مافی هاوسێیەتی، جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیاسەتە دژەوردەکانی بەرامبەر بە نەتەوەی کورد و هەرێمی کوردستان بەردەوامە. پێشمەرگەکانمان بە خوێنی پاکی خۆیان، پارێزەری خاک و شکۆی نیشتمانن و ئەم قوربانییە مەزنەیان هەرگیز لە یاد ناکرێت.
بە ناوی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستانەوە، جارێکی دیکە هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدان، وەزارەتی پێشمەرگە، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە و هەموو گەلی کوردستان دووپات دەکەینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
شەهیدان هێما و ناسنامەی نەتەوەکەمانن. سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.
بڕووخێ کۆماری پەت و سێدارە
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان
٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦کوردی