سولەیمان گوڵی، خەڵكی دیواندەرە لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
ڕۆژی یەكشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سولەیمان گوڵی، تەمەن٣٢ ساڵ و خەڵكی دیواندەرە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستەوە دەستبەسەر كرا.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە كە، سولەیمان گوڵی لە گەلاوێژی ١٤٠٠یش لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ٨ی ڕەزبەری ئەو ساڵە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوو.