وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ڕاگرتنی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی "قبووڵ ناکرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کاردانەوەیەكی تونددا بەرامبەر بە هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئەو هەنگاوەی بە "قبووڵنەکراو" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە تاران بەم بڕیارە دەرفەتێکی گرنگی گەڕانەوەی بۆ سەر ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانی پشتگوێ خستووە.
ناوبراو هۆشداریشیدا لەوەی کە ڕێژیمی ئێران دەبێ دەستبەجێ و بەبێ هیچ دواکەوتنێکی دیکە دەست بە هاوکارییە تەواوەکانی لەگەڵ ئاژانس بکاتەوە.
ئەم کاردانەوەیە لە کاتێکدایە کە گرژییە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیادی کردووە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بۆ پشکنەرانی ئاژانس بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن.