پەیام پیرۆزبای پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی 15ی گەلاوێژ سی و دووهەمین ساڵ یادی دامەزرانی" حیزب رزگاری کوردستان" 'ئەمەیش دەقی پەیامەکەیە"
بەرێزان : سکرتێر و ئەنجومەنی سیاسی حیزب رزگاری کوردستان
سڵاوێکی گەرمی شۆرشگێرانە
بە بۆنەی 15ی گەلاوێژ سی و دووهەمین ساڵ یادی دامەزرانی حیزبەکەتان (حیزب رزگاری کوردستان) گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین وەک هەمیشە سەرکەوتووە بن لە خەباتی و تێکوشان دا.
لە کات و ساتێکدا سالیادی حیزبەکەتان دەکەینەوە کە ناوچەکە و کوردستان لە گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕێکی گەورە دایە بۆیە لەم کاتە هەستیارە دا زیاترلە هەموو کات پیویستمان بە یەکدەنگی و یەکرێزی نەتەوەیە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیەکانمان بۆیە هیوادارین ساڵی نوێ خەبات و تێکوشانتان ببێتە هوێنی هاودەنگی و یەکرێزی نەتەوەی.
جارێکی دیکە بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی سکرتێر و ئەنجومەنی سیاسی هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب رزگاری کوردستان دەکەین و هیوای سەکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبڕاڵ
22ی گەلاوێژی 2725کوردی