بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداردەبێت.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵكی بۆکان بە ناوی “ڕزگار محەممەدی” تەمەن ٤٢ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی کڵاشینکۆف لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ” لە شاری بانە بە سەختی کەمەری بریندار بوو.