میدیا عیبریەکان ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل لیستێکی نوێی بڵاو كردووەتەوە کە ناوی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی، ئەمنیەتی و بەرگریی کۆماری ئیسلامی لەخۆدەگرێت.
لە لیستەکەدا ١٨ کەسە سەرەکی لە مۆرە سەرەكییەكانی سپای تیرۆریستی پاسداران، ئەرتەش و هێزەکانی پۆلیس لەخۆدەگرێت کە وەک "ئامانجی ئەگەری بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو" ناسێنراون.
ئەو ناوانەی بڵاوکراونەتەوە بریتین لە:
•عەبدولڕەحیم مووسەوی – فەرماندەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان
• عەلی عەلی ئابادی – فەرماندەی قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا
• عەزیزوڵڵا نەسیرزادە – وەزیری بەرگری و پشتیوانی
• حەبیبوڵڵا سەیاری – فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان
• ئەمیر حاتەمی – فەرماندەی گشتیی ئەرتەش
• ئایدن مورادی ئەبووموسلم – سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنیکیی سپا
• محەممەد پاکپوور – فەرماندەی گشتیی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران
• ئەحمەد ڕەزا ڕادان – فەرماندەی گشتیی هێزی پۆلیس
• غوڵام ڕەزا سولەیمانی – بەرپرسی ڕێکخراوی بەسیج
• عەلیرەزا سەباحیفەرد – فەرماندەی قەرارگای بەرگریی ئاسمانی خاتەم
• کیۆمەرس حەیدەری – فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای ئەرتەش
• حەمید واحیدی – فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش
• شەهرام ئیرانی – فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش
• محەمەدڕەزا نەقدی – جێگری ڕێکخەری سوپا
• عەلیرەزا تەنگسیری – فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا
• محەممەد کەرەمی – فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپا
• مەجید مووسەوی – فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپا
• ئیسماعیل قائانی – فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران