سەرهەنگ سەفدەر سوڵتانی، جێگری فەرماندەی سپای تیرۆریستی ناوچەی پاوە، لە کاتی گەڕانەوەی لەو کاروانەی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خامنەیی-ی خائین ڕەوانە کرابوون، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی خۆجێیی، ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەندامانی کاروانەکەی پاوەی هەڵگرتبوو کە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمە حکومییەکەی خامنەیی-ی خائین چوو بوون، لە کاتی گەڕانەوەیاندا و لە ڕێگای هەمەدان - ساوه تووشی ڕووداو بوو.
لەو ڕووداوەدا، سەفدەر سوڵتانی بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست دا. هەروەها دوو کەسی دیکە لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.