ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانبار، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی جەنگی تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازی کردووە و لەئاکامدا لانی کەم چوار هاووڵاتی بەناوەکانی مەهدی ئیمامیپوور، ڕەزا عەزیمزادە، فاڕز ئاغامحەممەدی و محەممەد موقەدەسی (بزونە) دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوو هاووڵاتیی دیکەش گیانیان لەدەست داوە کە بەدواداچوون بۆ ڕاستی هەواڵەکە دەکرێت.
بە پێی ئەو ڤیدیۆ و زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، زیاتر لە ۴۰ کەس بریندار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەمان گواستراونەتەوە. زۆر یەک لە برینداران بەهۆی سەختی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئیلام گواستراونەتەوە.