بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا بە توندی لە پاڵ گەلی ئێران وەستایەوە و ڕێژیمی ئێرانی وەک "ڕژێمێکی سەرکوتگەر" شەرمەزار کرد و ستایشی تێکۆشانی ئازادیخوازانی بۆ گۆڕانکاری، ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی کرد.
ئەلبانیز بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی وێرانکەری نێودەوڵەتی ڕژێمی ئاخوندەکان و ناڕوونیی جددی لە ژمارەی قوربانیانی سەرکوت، بڕیاری گرینگی حکومەتی ئوسترالیا بۆ دەرکردنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری ئەم کارە چارەنووسسازە، تێوەگلانی ڕاستەوخۆی قەوارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بووە لە پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی تێکدەرانە بۆ سەر خاکی ئوسترالیا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارانە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵات پێکدەهێنن.