ناڕوونیی چارەنووسی دیاکۆ میری هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە.
دوابەدوای شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە لە شارەکانی کوردستان، ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەکەن کە دیاکۆ میری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ١٤٠٤ەوە لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان دایە و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی دۆخی ناوبراوەوە نییە.
دیاكۆ میری لە دوای دەستبەسەر كردنی لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە، تەنها یەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی کورتی بە بنەماڵەکەی كردووە تاوەكوو لە دەستبەسەر كردنی ئاگاداریان بکاتەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا ڕێگە بە خێزانەکەی نەدراوە سەردانی بکەن، هەروەها ڕێگەی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەریشی پێ نەدراوە.
بنەماڵەی دیاکۆ میری چەندین جار پەیوەندییان بە دەزگاکانی دادوەری و ئەمنییەتییەوە کردووە بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کوڕەکەیان، بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام بوون.