پەیامی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ۳۶ مین سالەی شەهیدبوونی دوکتورقاسملوو.
خەڵكی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان
دو‌کتور قاسملوو ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازه‌و تێکۆشه‌ره‌ی کە ویستگه‌ی ژیانی سیاسی لە نێو بزاڤی میللی دێموکراتیکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی هه‌ڵسووڕان و تێکۆشانی ده‌بێت به ئه‌ندامی چالاک و هەڵسووڕو دیار له نێو حیزب‌دا به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵدەبژێریت .
دو‌کتور قاسملوو ئینسانێکی بیرتیژ و ستراتیژزانێکی به‌هێز بوو و ئیسانێکی زمان‌زان، سیاسه‌تڤان، دیپلۆماتکارێکی باشی سه‌رده‌می خۆی بوو. به تایبه‌ت له نێو جوڵانه‌وه‌کانی سه‌رده‌می خۆی به سه‌رکرده‌یەکی خاوه‌ن بڕیاری واقعبینانه و شورشگێڕێکی نه‌ته‌وەیی و عه‌داڵه‌تخوازێکی واقعی بوو. بۆیه له رێبه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و یەکسانیخواز بوو کە بۆ ده‌سته‌به کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، لە درگای هه‌موو ده‌وڵه‌تان و رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی داتا وەکو بە مەسایلی کورد ئاشابن و له رێگای ئه‌و هێزه دێموکرات و پێشکه‌وتنخوازاەکانەوە به مەبەستی ره‌سمی ناساندنی مافه ره‌واکانی گەلی کورد و هاوکات فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌ره‌سمی ناسینی مافی کورد.
کۆماری ئیسلامی ئێران پێوابوو به تیروری کاک دو‌کتور قاسملوو یادو رێبازه‌که‌ی فه‌راموش له نێو ده‌چێ و فه‌رامۆش ده‌کرێن و خۆی و حیزبه‌که‌ی له یادی تێکۆشه‌رانی شۆرشگێڕ و قوتابیانی بیر‌و رێبازی ده‌چته‌وه. ئەمڕۆکە بۆ شه‌هیده‌کانمان نا‌گرین و درێژه به رێگا‌و رێبازیان بده‌ین تا گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان.
بەناوی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستانەوە ئەم کردەوە ناجوامێرانی کۆماری ئیسلامی محکوم دەکەین پەیمان نوێ دەکینەوە رێبواری رێگای شەهیدانی کوردوکوردستان بین تا گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەەکەمان . روحیان شاد و رێگەیان پڕ رێبوار بیت و سەنگەر ئاوەدان .مه ر‌گ و نه ما ن بؤکۆماری تیرۆریست پەروەری ئیسلا می ئێران.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
22 پووشپه‌ڕی ٢٧٢٥ کوردی