پارلەمانی ئەورووپا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی پەسەند کرد.
لە بڕیارنامەکەی پارلەمانی ئەورووپادا پێداگری لەسەر دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە یەکیەتیی ئەورووپا کراوەیەوە.
هەروەها یەکیەتیی ئەورووپا لە بڕیارنامەی دژ بە ڕێژیمی ئێراندا ڕێکاری پێویست بۆ پێشگرتن لە سنووردارکردنی ئینتێرنێت لەلایەن ڕێژیمی تارانی پەسەند کردووە.
سەرۆکی پارلەمانی ئەورووپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا لەوبارەوە نووسیویەتی: "لە تارانەوە هەتا دڵی ئەورووپا، پەیامەکە ڕوونە، ئێران دەبێت ئازاد بێت و ئێران ئازاد دەبێت".
ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پارلەمانی ئەورووپا لەو پەیامەیدا پێداگرە لەسەر ئەوەی کە پارلەمانی ئەورووپا بەشێوەی بەربڵاو پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵکی ئێران دەکات و خوازیاری ڕاگرتنی سەرکوت و لەسێدارەدانەکان، ئازادیی بەندکراوان و سزادانی سەرکوتکەرەکانە.