ناوەندی نەتەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی کاروچالاکیەکانی خۆی بە بۆنەی سێهەمین ساڵڤەگەری ئاخێزی ژینا کۆنفرانسی – ئۆنلاین" لەژێرناوی سێهەمین ساڵڤەگەری ئاخێزی ژینا – ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای شەڕی دوانزدە ڕۆژە ساز دەکات.
سێ ساڵ بە سەر شەهید بوونی "ژینا ئەمینی" بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەسپیکی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" تێدەپەرێ.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئاڵوگۆری زۆر بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووە کە شوێندانەری ڕاستەوخۆ و دێژخایەنیان بە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی کورد لە تەواویەتی خۆیدا هەبووە.
- رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ٧ی ئۆکتۆبر و شەڕی دوانزدە رۆژە بەرەو کوێ؟ شوێندانەری چالاک کردنی مکانیزمی پەلاپیتکە بۆ سەر کوردستان چی دەبێت و کورد دەبێ چ ستراتێژیەک هەڵبژێرێت بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتە لەوانەییەکان و چۆن بەرەوڕووی لێگەرەکانی بێت؟
- پلانی رژێم بۆ قووڵکردنەوەی لێکترازان لە نێو ریزی نەتەوەیی خەلکی کورد چۆن پووچەڵ بکرێت؟
- حیزبەکانی کوردستانی چ ستراتێژی و بەرنامەیەکی کردەوەییان هەیە بۆ یەکریزی و بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی
بۆ گفتوگۆ و وەڵامدانەوە بەم پرسیارانە ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگای تۆری مێدیایی ژینامێدیاوە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین لە سێ بەشی جیاواز ساز دەکات.
کۆنفرانسەکە لە سێ پانێلی سەرەکی پێک دێت کە پانیلیستەکان بریتین دەبن لە: ١. کارناسان و پسپۆرانی ئاکادێمی کورد لە هەندەران، ٢ چالاکڤانانی سیاسی و کۆمەڵگای مەدەنی ٣. نوێنەری حیزبەکان.
بەرنامەی کۆنفرانس بە شێوەی خوارەوە دەبێت:
بەرنامەی یەکەم: نەتەوەی کورد ڕۆژی چوارشەممە شەممە ١٠/٩/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ١٩ بەکاتی ئورووپای ناوەندی ٢٠:٣٠ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. مژار: پێویستی وێکگەتشنی کۆمەڵایەتی – لە سەر پێویستی پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی دژی
بەرنامەی دووەم: هەینی ١٢/٩/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ١٩ بەکاتی ئورووپای ناوەندی ٢٠:٣٠ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. مژار: کوردستان دوای شەڕی دوانزدە ڕۆژە و چالاک بوونی مکانیزمی پەلاپیتکە
بەرنامەی سێهەم رۆژی دوو شەممە ١٥/٩/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ١٩ بەکاتی ئورووپای ناوەندی ٢٠:٣٠ بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مژار: حیزبەکانی کوردستانی چ ستراتێژی و بەرنامەیەکی کردەوەییان هەیە بۆ یەکریزی و بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی