سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی سەرۆکایەتیی واژۆ کرد بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن. بڕیارەکە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی فەرمانەکە، هەر وڵاتێک "بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، هەر کاڵا و خزمەتگوزارییەک لە ئێران بکڕێت یان هاوردەی بکات، ئەوا ئەمریکا پێناسی گومرگی دەسەپێنێت بەسەر ئەو بەرهەمانەی لەو وڵاتەوە ڕەوانەی ئەمریکا دەکرێن."
دۆناڵد ترەمپ پێشتر هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگیی 25%ی بەسەر هەر وڵاتێکدا کرد کە بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات. ئێستا مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە کە ڕێژەی پێناسەکە دیاری بکات.
ئەم هەنگاوەی ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە لووتکە، هەرچەندە ڕۆژی هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان، گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولا بەڕێوەچوو.