ئیمپڕاتۆریای ئەمریكا لەگیانەڵادایەو رەفتارەكانی ترامپ، بەتەواوی ئەو هەڵبەزو دابەزینەی سەرەمەرگی ئەمریكا وەك ئیمپڕااتۆریایەكی جیهانی نیشان دەدات، لەراستیدا ترامپ وەك كەسێكی بەخ و لەخۆبایی و هەرزەكارێكی سیاسی دێتە بەرچاو زیاتر لەوەی وەك سەرۆكی وڵاتێكی زلهێز، ئەمە نیشانەی بەكۆتا هاتنی هێزی نەرمی ئیمپرانۆریای ئەمریكی وشكستی پڕۆژەی جیهانگەراییە، كە دەیەوێت لەرێگەی هێزەوە ئامانجەكانی خۆی بەدی بێنێت. دیارە هێز هەرچەندە ترسناك گەورەش بێت، بە بێبوونی هێزێكی نەرم، كە پاڵپشتی بكات ناتوانێت سەركەوتن بەدەست بێنێت، بۆیە ئەمریكا لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا خاوەنی هەر چ هێزێك بێت ناتوانێت وەك ئەو ئیمپراتۆریایە بمێنێتەوە، كە كاری بۆ دەكات وخەونی پێوە دەبینێت.
شكستی گەورەی هێزی ئەو ئیمپراتۆریایەش لە رۆژئاوای كوردستانەوە دەستیپێكرد، لەكاتێكدا ئەوان چەندین ساڵ بانگەشەی شەڕی تیرۆرییان كرد، لەكۆتایدا هاوپەیمانییان لەگەڵ هێزێكی تیرۆریست بەست و كەوتنە وێزەی ئەو هێزە نوێخوازەی، كە تا دوێنی رەفتارو شێوازی بەرگی و ژیانییان سەرنجی هەموو دنیای راكێشابوو، پپشتبەستنی ێزێكی وەكو وەكو ئەمریكا بەگرووپێكی تیرۆریستی توندڕەو، شەریەعیەتی نێودەوڵەتی لە ئەمریكا دەسەنێتەوەو متمانەیی لەدەست دەدات، ئەم هەنگاوەی ئەمریكا وەرچەرخانێكی گەورەیە لە سیاتسەتی نێودەوڵەتی، كە شەرعیەت بدرێتە هێزێك و وەك سوپایەك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، كە بەو بەڕەڵلایی وهۆڤیەتییەیە ژن و منداڵی كوردان تیرۆر بكات و هەركەسێك بیانەوێت لەناوی بەرن.
پەنابردنی ئەمریكا بۆ تیرۆیستەكان و ئەو زمانەی ترامپ قسەی پێدەكات و ئەو سووكایەتتییەی بەسەرۆكی وڵاتانی دەكات، خاڵی كۆتایی ئەمریكا وەك ئیمراتنۆریایەكی جیهانی دیاریدەكات، شكستی ترامپ لەداڤۆس، ئەو گریمانەی ئێمە بە تەواوی روون دەكاتەوە، لەكاتێكدا بە متمانە بەخۆبوونێكەوە ئەنجومەنی ئاشتی راگەیاند، تا ئێستا هیچ هێزێكی گەورەیی ئەوروپی و ئاسیایی ئیمزایان لەسەر میساقەكەی نەكردووە! فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، كەهێزە گەورەكانی ئەوروپان، دەوڵەتانی ئەسكەندناڤیا ، سوید و نەرویج بەراشكاوی رەتیان كردۆتەوە تێكەڵ بەو ئەنجومەنە بن، دیارە دانماركیش بەهۆی گرینلاندەوە خۆی كێشەی لەگەڵ ئەمریكا بۆ دروست بووە، لەئاسیاش جگە لەو هێزانەی لە مەداری ئەمریكا دەخولێنەوە، هیچ زلهێزێكی تری ئاسیایی ئیمزای لەسەرمیساقی ئەو ئەنجومەنە نەكردووە تاا، وەك چین و روسیاو هیندستان، كە سێ گەورەترین سێكوچگەی زلهێزەكانی ئۆڕاسین، تەنانەت سەرۆكی روسیا بە تەنزێكەوە گوتی ئئێمە ئەو ملیار دۆلارە دەدەین بئ ئەندام بوون لەو ئەنجومەنە، بەمەرجێك لەو پارانەمانە بێت، كە سڕكراوە!.
ئەم هەڵوێستە ئەوە دەگەیەنێت، كە چیتر هەڕەشەكانی ئەمریكا، نەگ وڵاتە ركابەرەكانی بەڵكو دۆستەكانیشی ناترسێنێت، ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لەسەر داڕشتنەوەی هاوسەنگی هێزی جیهانی، واتە خەریكە ئؤراسیایەك دروست دەبێت، كە دەتوانێت هەموو پێویستییەكانی پاراستنی خۆی دابین بكات، بە پێچەوانەی سەد ساڵی رابردوو، ئەمجارەیان وڵاتانی ئەوڕوپاش، رەنگ بێت رۆڵێكی گەورە ببینینن لە دروستكردنی ئیمپراتۆریایەكی ئۆڕاسی لەو شێوەیە، لەبەرئەوەی قووڵایی ستراتیژی ئەوانیش بۆ ئاسیا دەگەڕێتەوە، بۆ نمونە ئاڕاستەیەكی بەهێز لەنێو ئەڵمانیاو فەرەنسادا هەیە، كەواتێدەگەن بەرژەوەندی ستراتیژی ئەوان لەگەڵ روسیادایە، تەنانەت لەم رۆژانەدا سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیاش راشكاوانە رایگەیاند، كە دەبێت ئێمە گفتوگۆكانمان لەگەڵ روسیا دەستپێبكەینەوە. بەم چەشنە دابەش بوونی هێزەكان لەسەر بنەمای كیشوەرەكان دادەڕێژرێتەوە وئۆڕاسیا دەبێتە گەورەترین هێزو تاكجەمسەری ئەمریكی تێكدەشكێنێت، ئەمەش ئەمریكا لەو دیو كەنارەكانی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و هێمن قەتیس دەكات.
مەبەستمان لەو خوێندنەوەیە ئەوەیە، كە ئەو گەلانەی تا ئێستا بەدەستی ئەمریكییەكان ناڵاندویانە، لەوانە گەلی كورد، دەبێت ئاڕاستەی ئایندەیان خۆیان بەرەو ئۆڕاسیا یەكلایی بكەنەوە، بەڵام بەو شێوەیەی ئێستا نا، كە چەند بنەماڵەیەكی بازرگان و كرێگرتەی داگیركەران ێشڕەەوایەتی ئەو نەتەوەیە بكات، بەڵكو دەبێت كورد لەسەر بنەمایەكی تر هێزەكانی خۆی رێكبخاتەوەو بەشێوەیەك بگەڕێتەوە بۆ قووڵایی ستراتیژی خۆی، كە دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێنێت لەسەر بنەمایەكی تەندروستتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ گەلانی دەوروبەری دابچێتەوە.
رۆژهەڵات نیوز بەرپرسیار نییە لە ناوەرۆکەی بابەتەکە.