ناتانیاهۆ: ئێران ئامانجی کۆتاییی ئێمەیە – “سەرهەڵدانی شێرەکان” دژی کۆماری ئیسلامی.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە گفتوگۆیەكدا لەگوڵ پادكاستی “ Trigger Unleashed “جارێكی دیكە دووپاتیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئامانجی سەرەکیی شەڕەکانی داهاتووی ئیسرائیلە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە دروشمی دژە ڕۆژئاوایی و دژە ئیسرائیلی ڕێژیم گوتی"کاتێک ئێوە باوەڕ بەم دروشمانە بكەن - و منیش باوەڕم کرد - ئەو كاتە تێدەگەن کە ئەوەی دەبێت بیکەن، لە کۆتاییدا بەئامانج گرتنی خودی ئێرانە."
ناتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیان “لە ڕۆژی دووەمی شەڕەکەدا، دوای ئەوەی خراپترین هێرشمان بۆ سەر جولەکەکان لە دوای هۆلۆکۆستەوە ئەزموون کرد، بۆ هەندێک ڕەنگە ئەم ئامانجە وەک خەیاڵێك وابێت. بەڵام بۆ من ڕوون بوو کە ئیسرائیل بە خێرایی دەگەڕێتەوە، حەماس لەناو دەبات، پاشان حزبوڵڵا لەناو دەبات، پاشان ڕژێمی ئەسەد دەڕوخێنێت و دواجار ئێران بە لێدانێک دەکاتە ئامانج کە جیهان تووشی سەرسوڕمان دەکات”.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وتی؛"من ئەم شەڕە سەرسوڕهێنەرە ١٢ڕۆژە لەگەڵ ئێران بە سەرهەڵدانی شێرەکان ناودەبەم، چونکە لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە، گەلی ئیسرائیل وەک شێر هەڵدەستن، ڕێك ئەو كارەی كە سەربازەکانمان كردیان.