بە دڵی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هونەرمەندی ناوداری کوردستان مامۆستا "عوسمان ڕەحمانزادە"، ناسراو بە "باوکی ژێپێتۆ" کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا "عوسمان ڕەحمانزادە" (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٦ لە بۆکان) پەیکەرتاشی بووکەڵە دارینەکانی کوردە. ئەو زیاتر لە ١٥٠٠ پەیکەرۆکەی دارین و بەردینی ساز کردووە کە داب و نەریتی کۆنی کوردەواری دەگێرنەوە. مامۆستا کۆمەڵناسێکی نەخوێندەوار بوو کە زۆر بە وردی ژیانی کۆمەڵانی ناوچەکانی کوردستانی بە هونەرەکەی نواندووە. مامۆستا تا دواین ساتەکان وەک کەسێکی نیشتمانپەروەر ژیا و هونەرەکەی بە تەواوی خستە پێناو کلتووری خەڵک و وڵاتەکەیەوە و قەت لەو ڕێچکەیە لای نەدا.