بروسکەی پیرۆزبایی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی "٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "دەقی پەیامەکەیە"
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه
ب / بروسکەی پیرۆزبایی
بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی «یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان»ـەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی، ئەندامان، لایەنگران، پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماوەی پەنجا و یەک ساڵی تەمەنی پڕ لە سەروەری و شانازیی خۆیدا، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە خەباتی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، دیموکراسی و مافە ڕەواکانی گەلەکەماندا گێڕاوە؛ هەر لە خەبات و تێکۆشانی شاخەوە بگرە تا ڕزگاریی کوردستان، دامەزراندنی دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە داعش، خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە.
بە ناوی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستانەوە، هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هەوێنێک بۆ پتەوترکردنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد، ئەنجامدانی چاکسازیی قووڵ، بەرەوپێشبردنی دیموکراسیی ڕاستەقینە و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
10ی جۆزەردان 2725کوردی